کارەبای سلێمانی بۆ سیتییەکان: لە یەک مانگدا نەبنە هاوبەش کارەباکەتان دەبڕین
رووداو دیجیتاڵ
بەرێوبەڕایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی داوا لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکات، هاوبەشی کارەبا بکەنەوە، ئەگەر نا کارەباکەیان دەبڕدرێت.
رۆژی پێنجشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکی "بەپەلە" دا داوای لە سەرجەم پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی پارێزگای سلێمانی کرد، لەماوەی یەک مانگدا هاوبەشی بکەنەوە.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەگەڵ ئاگادارییەکەیدا، ناوی نزیکەی 50 پرۆژەی نیشتەجێبوونی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "هەر ماڵێك كارەبایان هەیە و تاوەکو ئێستا بەفەرمیی هاوبەشی كارەبایان نەكردووەتەوە، یان پسووڵەی كارەبایان بۆ نەچووەتەوە، لە ماوەی مانگێكدا لە رۆژی ئەم ئاگادارییەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا بكەن بۆ تۆماركردن و كردنەوەی هاوبەشی كارەبا و چاپكردنی پسووڵە بۆیان، بەپێچەوانەوە كارەباكانیان دەبڕدرێت."
سیروان محەممەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، "پرۆژە هەیە تاوەکو ئێستا پسووڵەی کارەبای بۆ ناچێت، بۆیە با ئاگادارمان بکەنەوە تاوەکو پسووڵەکانیان بۆ بنێرین.''
گوتەبێژی کارەبای سلێمانی گوتیشی: ''ئەگەر دوای یەک مانگ، هەر شوێنێک خۆی تۆمار نەکات و هاوبەشی نەکاتەوە، بێ دوودڵی کارەباکەی دەبڕدرێت.''
ناوی ئەم شوێنانەی کارەبای سلێمانی داوایان لێدەکات هاوبەشی بکەنەوە ئەمانەن: