عومەر چاوشین: هونەرمەندانی سلێمانی خۆشحاڵیان کردم
رووداو - هەولێر
بەشێک لە هونەرمەندانی سلێمانی لە خانەی بەساڵاچووانی هەولێر سەردانی هونەرمەند عومەر چاوشینیان کرد. چاوشین دەڵێت: وادەزانم تازە لەدایکبووم و خۆشحاڵیان کردم.
هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى هه‌ریه‌كه و به گوڵێك باوەشى وه‌فا به چاوشندا ده‌كەن و ئه‌ویش پێكه‌نین و فرمێسكى تێكه‌ڵ به یهككردووه، كاتێك چاوى به هاوڕێ دێرینه‌كانى خۆیكهوت.
كۆکردنهوهى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بۆلاى عومه‌ر چاوشین بیرۆكه‌ى ئه‌حمه‌د جۆڵا بوو، به‌ڵام وه‌ك خۆى ده‌ڵێت ئه‌وان ئه‌مه دواهه‌مین كاروانیان سه‌ردانه‌كانیان نابێت.
ئەحمەد جۆڵا، هونەرمەند دەڵێت: " هەستێکی زۆر خۆشمان هەیە و شتێکی زۆر گەورەمان جێبەجێکردووە و ئینشائەڵڵا یەکەم هەنگاومان نابێت".
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى شارى هه‌ولێریش ئاماده‌ی بینینەکە بوون.
عومه‌ر چاوشین له ساڵى 1942 له گه‌ڕه‌كى گۆیژەى شارى سلێمانى له دایكبووه و له ساڵى 1967 له تیپی نواندنى سلێمانى بووه‌ته ئه‌ندام له چه‌ندین فلیم و شانۆگه‌رى رۆڵى بینیوه زۆربه‌ى جاریش له نواندنهكانیدا رۆڵى ئافره‌تى بینیوه.