نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانى مامۆستايان دهكهينهوه
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە پشتيوانيی خۆی بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانى مامۆستايان دەکاتەوە و دەڵێت، "هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به رێزه‌وه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازرادا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت."
رۆژی دووشەممە، 15ـی ئایاری 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی 61ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی کوردستان بڵاوکردەوە و وێڕای پیرۆزباییکردن، دەڵێت:" له‌م ياده‌دا جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانى مامۆستايان دهكهينهوه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به رێزه‌وه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، له‌م ياده‌دا "به رێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان دهڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له ئازاديشدا، به‌رز دهنرخێنين."
نێچیرڤان بارزانی، هاوکات دەڵێت، مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن و "كاريگه‌ريى راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه، بۆيه ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو رێز و ده‌ستخۆشييه‌كن."
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 130 هەزار مامۆستای هەمیشەیی، 30 هەزار فەرمانبەر و زیاتر لە 22 هەزار وانەبێژ هەن، بەشێکی مامۆستایان ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانن.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ساڵيادى شه‌ست و يه‌كه‌مينى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، له مه‌كته‌بى سكرتاريهتيى يه‌كێتيى مامۆستايان و ته‌واوى مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به رێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان دهڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له ئازاديشدا، به به‌رزى دهنرخێنين.
مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن. كاريگه‌ريى راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه، بۆيه ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو رێز و ده‌ستخۆشييه‌كن.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانى مامۆستايان دهكهينهوه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به رێزه‌وه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت.
سڵاو له يادى ئه‌و مامۆستايانه‌ى له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا، گيانيان به‌خشى.
پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/15