مەسرور بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ پاڵەوانی کوردی بۆکسێن دەردەبڕێت

 عەگید کابایل، پشتێنەکەی پێشکێشی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەگید کابایەل، پاڵەوانی کوردی بۆکسێن دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ دەردەبڕێت. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەو بۆکسێنەرە جیهانیەی کورد کرد کە لەم دواییانەدا، پاڵەوانیەتی جیهانیی بۆکسێنی بۆ کێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ریازی پایتەختی عەڕەبستانی سعودیە بردەوە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مەسرور بارزانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ بۆکسێنەرە کوردەکە خواست و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی.
 
حکومەتی  هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بەرامبەردا، عەگید کەبایەل، سوپاسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و پشتێنەکەیشی وەکو رێز و پێزانین پێشکێشی مەسرور بارزانی کرد.