نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه

رووداو دیجیتاڵ
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له كريستيانه هۆمان، باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، له ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له "دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش كرد. له‌مباره‌وه، هه‌ردوولا كۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه بپارێزرێت و كێشه و ناكۆكييه‌كان، ئاشتييانه چاره‌سه‌ر بكرێن."
دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.