شەهید شیفا گەردی و ژمارەیەک رۆژنامەڤانی جەنگ خەڵاتکران

رووداو - هەولێر

شەهید شیفا گەردی، رۆژنامەڤان و پێشکەشکاری تۆڕی میدیایی رووداو و، شەهید مستەفا سەعید، کامێرامانی کوردستان تیڤی، کە هەردووکیان لەکاتی رووماڵکردنی شەڕی داعشدا شەهید بوون، لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەڤانی چالاک لە رووماڵکردنی شەڕی داعشدا لەلایەن گۆڤاری بزنس مەگەزین خەڵاتکران.
 



مەراسیمەکە رۆژی شەممە 15-4-2017 لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر، بەئامادەبوونی کونسوڵی وڵاتان و دەیان بەرپرس و میدیای جیهانی و کەسوکاری هەردوو شەهید بەڕێوەچوو. پەردەش لەسەر دوو پەیکەر بۆ شەهید شیفا و شە‌هید مستەفا لادرا.




لە مەراسیمەکەشدا رۆژنامەڤانانی رووداو هیڤیدار ئەحمەد و سیداد لەشکری، لەگەڵ کامێرامانانی رووداو ئیبراهیم عەدنان و یونس مستەفا (کە لەگەڵ شەهید شیفا بریندار بوو) خەڵاتکران. ئەوان نزیکەی سێ ساڵە بەردەوام هەواڵەکانی شەڕی داعش روومال دەکەن.