ئاوی رووبار پیاوێکی دەڤەری سۆرانی برد

15-04-2017
بەختیار قادر
بەختیار قادر
.
.
نیشانەکردن لافاو
A+ A-
 رووداو - سۆران 

بەیانی رۆژی شەممە 15-4-2017 لە گوندی باڵەکیانی قەزای سۆران پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ کەوتە نێو رووبار و گیانی لەدەستدا.

هاوار ئەرگوشی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ژمارەیەکی زۆر داری سووتاندنی لەگەڵ خۆی هێناوەتە نێو گوندی باڵەکیان، خەڵکەکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو دارانە چوونەتە نێو ئاوەکە، بەڵام بەداخەوە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ کەوتووەتە نێو رووبار و ئاو بردوویەتی".

بەختیار قادر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە نزیک رووبارەوەکەوە رایگەیاند "ئاستی ئاوی رووبارەکە بەهۆی بارانەوە بەرزبووەتەوە، ئەو پیاوەش کە کەوتووەتە نێو رووبارەکە، گیانی لەدەستداوە و، تەرمەکەی لەنزیک رووبارەکە دۆزراوەتەوە".

بەهۆی بارانبارانی زۆر لە باشوور، رۆژهەڵات و باکووری کوردستان دوێنێ لە زۆر ناوچە لافاو هەستا، لە ئەنجامدا زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە