چلەی ماتەمینی وەحید کۆڤلی


رووداو - دهۆک 

رۆژی 15-3-2017 چلەی ماتەمینی وەحید کۆڤلی بوو، ئەو بە راوچی داعش ناسرابوو، یەکێک بوو لە فەرماندەکانی پیشمەرگە و لە دەستپێکی شەڕی دژی داعشەوە وەک پێشمەرگەیەکی خۆبەخش چووە بەرەکانی شەڕ. 

کۆڤلی بەشداری زۆربەی شەڕەکانی لە میحوەری تلسقۆف کرد و رۆڵێکی گرنگی لەو شەڕەدا هەبوو.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-2-2017، لیوا وەحید کۆڤلی، فەرماندەی فەرماندەیی دژە تیرۆر لە دهۆک، بەهۆی جەڵتەی مێشک لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد.

وەحید کۆڤلی
 
- ساڵی 1971 لەدایکبووە
- سەرەتا وەک خۆبەخش شەڕی داعشی کردووە
- چەندین جار برینداربووە
- بووەتە فەرماندەی دژەتیرۆر لە دهۆک
- بەشداری زۆربەی شەڕەکانی دژی داعشی کردووە
-بەکەسێکی ئازا ناسرابوو
- لە 3 -2-2017 کۆچی دوایی کرد

داڕشتنەوە: راوچی حەسەن