مەسرور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر و دۆزینەوەی تاوانباران دەکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند: "له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا لهگهڵ وهزیری دهرهوهی ئهمریكا ئهنتۆنی بلینكن، باسی هێرشه ترسنۆكهكهی سهر ههولێرمان كرد و جهختمان له ههماههنگیکردنی بهردهوام کردەوە، بۆ دۆزینهوهی تاوانباران".
مەسرور بارزانی پێشتریش لە تویتێکدا "بە تووندی سهركۆنهی هێرشە موشەکییەکەی" ئەمشەوی هەولێری کردبوو و داوای له "كوردستانییان" کردبوو "ئارام بن".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بەوەی "هێزه ئەمنییەکانمان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان دهستپێكردووه" گوتی، لهگهڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق له پهیوهندیدایە بۆ "ههماههنگیی پێویست بۆ دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی ئهم كردهوه تیرۆریستییه".
شەوی دووشەممە 2021/02/15 کاژێر 09:30 خولەک چەند مووشەکێک لە چەند شوێنێکی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتنەخوارەوە. یەکێک لە مووشەکەکانیش لە شەقامی 40 مەتری کەوتووەتەخوارەوە.
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هێزەکانیان لە هەولێر، "کەسێکی مەدەنی کە بەڵێندەربووە لەگەڵ هێزەکانیان کوژراوە و پێنج بەڵێندەری دیکە بریندار بوون. هاوکات سەربازێکی ئەمریکییش بریندار بووە."
دەقی راگەیێندراوی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مەسرور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن
*سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت* .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر کرا و
هەردوولا، هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕی . سەرۆکی حکومەت بە هێرشێکی ترسنۆکانەی ناو برد و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد ، پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن و دادگاییکردنی بکەرانی ئەم هێرشە. . لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.
لە پەیوەندییەکەدا ، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاووتوێ کرا.