نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. مارف عومەر گوڵ دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکات و رایدەگەیێنێت، "خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى زۆرى به خزمه‌تى ئه‌كاديمى و نووسين و رۆشنبيرى به‌خشى. يادى به خێر و گيانى شاد بێت."
دوای زیاتر لە دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە رۆژی 15-1-2022 د. مارف عومەر گوڵ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "هيواخوازم خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت."
دوای ئەوەی د. مارف عومەر گوڵ لە 28-12-2021 لە شاری سلێمانی جەڵدەی مێشك لێدەدا دەبرێتە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 15-01-2022 لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ:
بۆ كۆچى دواييى نووسه‌ر و ڕۆشنبير و ئه‌كاديمى و كه‌سايه‌تيى نیشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو د. مارف عومه‌ر گوڵ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م هاوخه‌ميانم.
هيواخوازم خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى زۆرى به خزمه‌تى ئه‌كاديمى و نووسين و رۆشنبيرى به‌خشى. يادى به خێر و گيانى شاد بێت.