‎وەزارەتی پەروەردە: 162 قوتابخانە دروستكراون

 
‎رووداو دیجیتاڵ

‎بەگوێرەی داتای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا 1850 قوتابخانە و باخچەی منداڵان نۆژەنكراونەتەوە.
 
‎بەگوێرەی داتاكە، تاوەكو ئەمڕۆ 14ی ئەیلوول، لە كابینەی نۆیەمدا 162 باڵەخانەی نوێی قوتابخانە و ناخچەی منداڵان دروستكراون.
 
‎باڵەخانەكان زۆرینەیان لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستكراون، كە 62 باڵەخانەن، هەروەها لەسەر ئەركی خێرخوازان 50 باڵەخانە، وەربەرهێنان 26 باڵەخانە و لەسەر ئەركی رێكخراوەكانیش 24 باڵەخانە دروستكراون.
 
‎ئەوەش لە كاتێكدایە، بەگوێرەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، 25ی ئەم مانگە خوێندن لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
 
‎بە باڵەخانە نوێیەکان و زیادکردنی ژوورەکانەوە، بەراورد بە پار، ئەم ساڵ شوێنی 100 هەزار قوتابی زیاتر ئامادە کراوە. ئەمەش بە گوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان.
 
‎13ـی ئەیلوولی 2023، ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، ملیۆنێک و 633 هەزار و 125 قوتابی لە هەرێمی کوردستاندا لەو ساڵەدا خوێندوویانە.