شەشەم بەشەخۆراک لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت؛ بڕی برنج و نیسک زیادکراوە

14-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەشەم بەشەخۆراکی مانگانە لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و بڕی برنج و نیسکیش بۆ هەر کەسێک نیو کیلۆ زیادکراوە. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر دەڵێت، هەر بریکارێک دوابکەوێت لە پێدانی پارە، بەرپرسیارە لە دواکەوتنی بەشەخۆراکی هاونیشتمانیان.
 
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی ئابی 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دابەشکردنی خۆراکمان بۆ بریکارەکان دەستپێکردووە. برنج و چەند بەرهەمێکی دیکە دراوەتە بریکارەکان و دابەشکردن بەسەریاندا بەردەوامە".
 
کامەران فەتاح گوتی، خۆراکی پێویست بۆ دابەشکردن بەردەستە و هەرکاتێک تەواوی بریکارەکان هەموو بەشەخۆراکیان وەرگرت، دابەشکردن دەستپێدەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا بێت.
 
بەشەخۆراکی شەشەم بۆ هەر کەسێک ئەمانەیە: 9 کیلۆ ئارد، 3 کیلۆ برنج، کیلۆیەک شەکر، لیترێک رۆنی شل و کیلۆیەک نیسک. بڕی برنجەکە لە پێنجەم بەشەخۆراکدا دوو کیلۆ و نیو و نیسکەکەش نیو کیلۆ بوو.
 
دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ چوارشەممە لە شوێنەکانی دەرەوەی پارێزگای هەولێرەوە دەست دەکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی شەشەم."
 
بڕیارە ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر برنج و بەشێکی دیکەی بەشەخۆراکی شەشەم رەوانەی بریکارەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قەزای کۆیە، تەقتەق و بالیسان بکرێت.
 
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە پارێزگای هەولێر گوتی، چەند مانگێکە بریکارەکان ناچارکراون کە پێش وەرگرتنی خۆراک پارەکە بە ڤیزە کارت بدەن، بەڵام ئەوان کەمتەرخەمی دەکەن و لەکاتی خۆیدا ناچن؛ گوتیشی، "هەر بریکارێک نەیەت، بە دڵنیاییەوە خۆراکی بۆ دابینناکرێت و بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتنی دابەشکردنی خۆراک."
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 ملیۆن و 354 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن. لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە 2 ملیۆن و 74 هەزار و 129 کەس بەشەخۆراک وەردەگرن؛ لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە ملیۆنێک و 960 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو بژمێر لە کەرکووک خێزانێک لە سەرژمێری تۆمار دەکەن. وێنە: رووداو

کوردانی کەرکووک لە ئەورووپاوە بە لێشاو گەڕاونەتەوە بۆ بەشداری لە سەرژمێری

ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دیاسپۆرانشین بۆ خۆتۆمارکردنیان لە پرۆسەی سەرژمێری گەڕاونەتەوە کەرکووک. دیار کوێخا یەکێکە لەو کوردانە کە 20 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بۆ سەرژمێری گەڕاوەتەوە