تەقینەوەیەک لە شارەدێی قەسرۆک روویدا
رووداو - دهۆک
تەقینەوەیەک لە شارەدێی قەسرۆکی سەر بە شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک روویدا و دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
شێردڵ جوقی، بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " کاژیر 11:30 خولەک تەقینەوەیەک لە شارەدێی قەسرۆک روویدا، بەڵام تەقینەوەکە تیرۆریستی نەبووە''.
سەبارەت بە ژمارەی کوژراو بریندارانی ئەو تەقینەوەیە سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی قەسرۆک بە رووداوی راگەیاند "لە تەقینەوەکەدا دوو هاونیشتمانی کوژران و دووی دیکەش برینداربوون".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو رەنگە هۆکاری تەقینەوەکە تەقەمەنی ئەو راوچییانە بێت کە راوی ماسی دەکەن.