فڕۆکەی جەنگی سنووری رانیەی بۆردوومان کرد
رووداو دیجیتاڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی کاژێر 1:20 خولەک بە فڕۆکەی جەنگی سنووری چەند گوندێکی رانیە بۆردوومانکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هەریەکە لە گوندەکانی زێوکە و دۆڵی رەسوو سەربە شارۆچکەی سەنگەسەر و گوندی پاشکۆتەڵ سەربە شارۆچکەی سەرکەپکان بۆردوومانکراون.
هێمن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەرکەپکان بە رووداوی راگەیاند لە سنووری گوندەکانی سەرکەپکان بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەڤیدیۆ: کەمێک لەمەوبەر سنووری چەند گوندێکی دۆڵی شاورێ لە سنووری راپەڕین لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی تورکیاوە بۆردوومانکران و بەهۆیەوە ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە pic.twitter.com/CBQ11LnITa
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 14, 2024
ئەو شوێنانەی بۆردوومان کراون دوورن لە ئاوەدانی. بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە پووش و پاوانی ئەو شوێنانە کەوتووەتەوە.
دانیشتووانێکی سەرکەپکان بە روودوی گوت: "فڕۆکەی جەنگی هات و نزیکەی 15 خولەک بەسەر ناوچەکەدا سووڕایەوە و دوو جار بۆردوومانی ناوچەکەی کرد."