لە رووهای باکووری کوردستان سەگێک هێرشی کردە سەر منداڵێكی سێ ساڵان

14-06-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی سەرێ کانیێ سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان چوار رۆژ بەر لە ئێستا سەگێکی بێلانە هێرشی کردە سەر مووبەران جەرەنی تەمەن سێ ساڵ. جەرەن ناوچەوان و سەری بریندار بوون و پێدەچێت شوێنی چنگی سەگەکە بە نێوچەوانی بمێنێتەوە.
 
عەبدولقادر ئاڤار، باوکی موبەران جەرەن دەڵێت، "بردم بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی دیجلە. لەوێ نەشتەرگەریی پلاستیکییان بۆ کرد، بەڵام گوتیان شوێنی برینەکەی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. دەمەوێت پاڵپشتیی دەروونی بە کچەکەم بدرێت، بۆئەوەی شوێنی برینەکەش نەمێنێت، داوای هاوکاری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم."
 
هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەڵێن، بەهۆی زۆربوونی سەگی بێلانەوە، خۆیان و منداڵەکانیان بەردەوام مەترسییان لەسەرە. بۆ ئەوەی رووداوی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە، داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان شوێنی مانەوە بۆ ئاژەڵی بێلانە دروستبکەن و لەو شوێنانەدا کۆیان بکەنەوە.
 
مەحموود ئویساڵ، دراوسێی عەبدولقادر ئاڤار ئاماژە بەوە دەکات، "وەڵڵا من لە دواوەی بیناکەی تەنیشتی بووم، کاتێك هاتم بینیم ئاڵۆزی هەیە؛ هەتا گەیشتم رووداوەکە روویدا. سەگەکە گازی لە منداڵەکە گرتبوو، بەڵام ئەوەی باش بوو ئەوە بوو کە سێ ژن لەوێ بوون، ئەگەرنا سەگەکە منداڵەکەی پارچە پارچە دەکرد. سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردوونەتەوە، بەڵام کەس هیچی بۆ نەکردووین و رێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر."
 
نەک تەنیا لە رووها، لە زۆر پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان، رووداوی هاوشێوە روودەدەن. لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە پارێزگای وان سەگێک هێرشی کردە سەر منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان؛ سەرباری هەموو هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی ژیانی، منداڵەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

خۆپێشاندان لە دێرسم قەدەخە کرا

دوای دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارۆچکەی پلوور لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، خۆپێشاندان و گردبوونەوە لەو پارێزگایە و خارپێت قەدەخە کرا