وەزارەتی پلاندانان: زۆرترین کرێچی لە پارێزگای هەولێرە، پاشان دهۆک و سلێمانی

رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، چەند ئامارێکی سەرژمێری لە ئاستی هەرێمی کوردستان، پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، تێکڕای قەبارەی خێزانی ئاسایی لە دهۆک بەرزترینە بە 06.06، پاشان هەولێر بە 04.67 و کەمترین قەباری خێزانیش پارێزگای سلێمانییە بە 04.25.
وەزارەتەکە دوێنێ پێنجشەممە ئامارەکانی بڵاوکردەوە. یەکێک لە ئامارەکان لە ئاستی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
رێژەی تاکەکان، نێر لە هەرێمی کوردستان 50.39ـی دانیشتووانن. 50.31% دانیشتووانی شارەکان نێرن و 50.25%ـی گوندنشینەکان مێ.
رێژەی تاکەکان، مێ لە هەرێمی کوردستان 49.61%ـی دانیشتووانن. دانیشتووی نێو شارەکان 49.69% نێرن و 49.20%ـی گوندنشینەکان مێ.
رێژەی منداڵان، تەمەن (0-14 ساڵ) لە هەرێمی کوردستان 31.68%ـی دانیشتووانن. 31.14% شارنشینەکان لەو تەمەنەدان و 34.61%ـی گوندنشینەکان لەو تەمەنەدان.
رێژەی تەمەنە نێوەڕاستەکان (15 - 64 ساڵ) لە هەرێمی کوردستان 63.92%ـی دانیشتووانن. لەنێو شارەکان 64.34% تەمەنیان لەو نێوانەدایە و 61.58 %ـی گوندنشینەکانیش هەمان تەمەنیان هەیە.
رێژەی بەتەمەنەکان (65 ساڵ بەرەو سەرەوە) لە هەرێمی کوردستان 4.40%ـی دانیشتووانن. لە شارەکاندا 4.51% لەو تەمەنانەدان و 3.81%ـی گوندنشینەکانیش لەو تەمەنانەدان.
- تێکڕای پشتپێبەستنی تەمەنی: شارنشین 55، گوندنشین 62.
- تێکڕای پشتپێبەستنی تەمەنی بۆ منداڵان (0 – 14ساڵ): شارنشین 48، گوندنشین 56.
- تێکڕای پشتپێبەستنی بەتەمەنەکان (65 ساڵ بۆ سەرووتر): شارنشین 7، گوندنشین 6
ئاستی پارێزگاکان:
- پارێزگای هەولێر
رێژەی تاکەکان بۆ نێر: 50.21ـی دانیشتووانن. لە شارەکان 50.17% نێرن و 49.62%ـی گوندنشینەکانیش نێرن.
رێژەی تاکەکان مێ: 49.79%ـی دانیشتووانن. 49.83% شارنشینن و 49.20%ـی گوندنشینن.
رێژەی رەگەزی بۆ تاکەکان: کۆی گشتی 101. شارنشین 101، گوندنشین 102
رێژەی منداڵان تەمەن (0-14 ساڵ): 32.40%ـی دانیشتووانن. دانیشتووانی شارەکان 31.71% لەو تەمەنەدان و 35.78%ـی گوندنشینەکان لە هەمان تەمەندان.
رێژەی تەمەنە نێوەڕاستەکان (15 - 64 ساڵ): 63.47%ـی دانیشتووانن. 64.01% شارنشینەکان لەو تەمەنەدان و 60.73 %ـی گوندنشینەکان لەو تەمەنەدان.
رێژەی بەتەمەنەکان (65 ساڵ بەرەو سەرەوە): 4.13%ـی دانیشتووانن. 04.28%ـی شارنشینەکان لەو تەمەنەدان و 03.40 %ـی گوندنشینەکانیش ئەو تەمەنەیان هەیە.
- تێکڕای پشتپێبەستنی تەمەنی: شارنشین 56، گوندنشین 65، کۆ؛ 58
- تێکڕای پشتپێبەستنی تەمەنی بۆ منداڵان (0 – 14ساڵ): شارنشین 50، گوندنشین 59، کۆ؛ 51
- تێکڕای پشتپێبەستنی بەتەمەنەکان (65 ساڵ بۆ سەرووتر): شارنشین 7، گوندنشین 6، کۆ؛ 7
- پارێزگای سلێمانی
رێژەی تاکەکان نێر: 50.58ـی دانیشتووانن. لە شارەکان 50.39% نێرن و 52.7%ـی گوندنشینەکان مێ.
رێژەی تاکەکان مێ: 49.42%ـی دانیشتووانن. لە شارەکانیش 49.61%دانیشتووان مێن و 47.93%ـی گوندنشینەکان مێن.
رێژەی رەگەزی بۆ تاکەکان: کۆی گشتی 102، شارنشین 102، گوندنشین 109
رێژەی منداڵان تەمەن (0-14 ساڵ): 27.78%ـی دانیشتووانن. 29.72% شارنشینەکان منداڵن و 30.27%ـی گوندنشینەکانیش لە هەمان تەمەندان.
رێژەی تەمەنە نێوەڕاستەکان (15 - 64 ساڵ): 65.02%ـی دانیشتووانن. لە رێژەی دانیشتووانی شارەکان 65.09% لەو تەمەنەدان و 64.46 %ـی گوندەکانیش لەو تەمەنەدان.
رێژەی بەتەمەنەکان (65 ساڵ بەرەو سەرەوە): 05.20%ـی دانیشتووانن. 05.27%ـی شارنشینەکان لەو تەمەندان و 05.20 %ـی گوندنشینەکان لە هەمان تەمەندان.
- تێکڕای پشتپێبەستنی تەمەنی: شارنشین 54، گوندنشین 55، کۆ؛ 54
- تێکڕای پشتپێبەستنی تەمەنی بۆ منداڵان (0 – 14ساڵ): شارنشین 46، گوندنشین 57، کۆ؛ 46
- تێکڕای پشتپێبەستنی بەتەمەنەکان (65 ساڵ بۆ سەرووتر): شارنشین 8، گوندنشین 8، کۆ؛ 8
- پارێزگای دهۆک
رێژەی تاکەکان نێر: 50.38ـی دانیشتووانن. لەنێو شارەکان 50.40% نێرەکان لەو تەمەنەدان و 50.30%ـی گوندنشینانیش هەمان تەمەنیان هەیە.
رێژەی تاکەکان مێ: 49.62%ـی دانیشتووانن. لە شارەکان 49.60% لەو تەمەنەدان و 49.70%ـی گوندنشینەکانیش هەمان تەمەنیان هەیە.
رێژەی رەگەزی بۆ تاکەکان: کۆی گشتی 102، شارنشین 102، گوندنشین 101
رێژەی منداڵان تەمەن (0-14 ساڵ): 33.40%ـی دانیشتووانن. لە شارەکاندا 32.60% منداڵان لەو تەمەنەدان و 36.52%ـی گوندنشینەکانیش لە هەمان تەمەندان.
رێژەی تەمەنە نێوەڕاستەکان (15 - 64 ساڵ): 62.79%ـی دانیشتووانن. لە شارەکان 63.65% دانیشتووان لەو تەمەنەدان و 60.32%ـی گوندنشینەکانیش لەو تەمەنەدان.
رێژەی بەتەمەنەکان (65 ساڵ بەرەو سەرەوە): 03.63%ـی دانیشتووانن. لە شارەکان 03.75%ـی لەو تەمەنەدان و 03.15 %ـی گوندنشینەکانیش لە هەمان تەمەندان.
- تێکڕای پشتپێبەستنی تەمەنی: شارنشین 57، گوندنشین 66، کۆ؛ 59
- تێکڕای پشتپێبەستنی تەمەنی بۆ منداڵان (0 – 14ساڵ): شارنشین 51، گوندنشین 61، کۆ؛ 53
- تێکڕای پشتپێبەستنی بەتەمەنەکان (65 ساڵ بۆ سەرووتر): شارنشین 6، گوندنشین 5، کۆ؛ 6
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکاندا، خاوەندارێتی "نشینگە" خانوو یان شوقە خراوەتەڕوو، کە بە گوێرەی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
خاوەنداری نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
- موڵک یان بێبەرامبەر لەلایەن خێزانەکانەوە: 70.15%
- کرێی تایبەت: 21.59%
- کرێی حکومی: 0.69%
- نشینگەی بێبەرامبەر: 7.56%
جۆری نشینگەکان، یان شوێنی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
- خانوو: 90.96%
- شوقە: 7.95%
- خانووی قوڕ: 0.51%
- جۆرەکانی دیکە: 0.58%
سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی سەرەکیی ماڵان:
- بۆریی ئاو لەنێو نشینگە: 87.18%
- سەرچاوەکانی دیکە: 12.82%
سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە:
- بۆریی ئاوی ناو نشینگە: 87.36%
- وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو: 01.07%
- ئاوی کانزایی 10.90%
ئاستی پارێزگاکان:
- پارێزگای هەولێر
خاوەندارێتی "نشینگە" خانوو یان شوقە:
- موڵک یان بێبەرامبەر لەلایەن خێزانەکانەوە: 67.03%
- کرێی تایبەت: 25.87%
- کرێی حکومی: 0.74%
- نشینگەی بێبەرامبەر: 06.37%
جۆری نشینگەکان:
- خانوو: 92.94%
- شوقە: 06.91%
- خانووی قوڕ: 0.37%
- جۆرەکانی دیکە: 0.17%
سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی سەرەکیی ماڵان لە هەولێر:
- بۆریی ئاو لەنێو نشینگە: 90.98%
- سەرچاوەکانی دیکە: 09.02%
سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە:
- بۆریی ئاوی ناو نشینگە: 95.86%
- وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو: 01.07%
- ئاوی کانزایی 03.08%
- پارێزگای سلێمانی
خاوەندارێتی "نشینگە" خانوو یان شوقە:
- موڵک یان بێبەرامبەر لەلایەن خێزانەکانەوە: 72.17%
- کرێی تایبەت: 17.87%
- کرێی حکومی: 0.72%
- نشینگەی بێبەرامبەر: 09.025%
جۆری نشینگەکان:
- خانوو: 94.18%
- شوقە: 05.41%
- خانووی قوڕ: 0.32%
- جۆرەکانی دیکە: 0.09%
سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی سەرەکیی ماڵان لە سلێمانی:
- بۆری ئاو لەنێو نشینگە: 82.29%
- سەرچاوەکانی دیکە: 17.71%
سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە:
- بۆریی ئاوی ناو نشینگە: 92.92%
- وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو: 02.36%
- ئاوی کانزایی 04.71%
- پارێزگای دهۆک
خاوەندارێتی "نشینگە" خانوو یان شوقە:
- موڵک یان بێبەرامبەر لەلایەن خێزانەکانەوە: 72.15%
- کرێی تایبەت: 20.94%
- کرێی حکومی: 0.54%
- نشینگەی بێبەرامبەر: 06.36%
جۆری نشینگەکان:
- خانوو: 80.864%
- شوقە: 15.52%
- خانووی قوڕ: 01.17%
- جۆرەکانی دیکە: 02.45%
سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی ماڵان لە دهۆک:
- بۆریی ئاو لەنێو نشینگە: 90.91%
- سەرچاوەکانی دیکە: 09.99%
سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە:
- بۆریی ئاوی ناو نشینگە: 93.43%
- وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو: 02.59%
- ئاوی کانزایی: 03.98%
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوی ئامارەکاندا رێژەی خێزانەکان خراوەتەڕوو کە بەمشێوەیە:
رێژەی خیزانەکان کە پیاو سەرۆک خێرانە: 88.11% خێزانن. لە شارەکان 87.83% سەرۆکخێزانەکان پیاون و 89.89% گوندنشینەکانیش سەرۆکخێزانیان پیاوە.
رێژەی خیزانەکان کە ئافرەت سەرۆک خێرانە: 11.89% خێزانن. لە شارەکان 12.17% سەرۆکخێزانیان ئافرەتە و لە گوندەکانیش 10.11% خێزانەکان لەلایەن ئافرەتانەوە سەرۆکایەتی دەکرێن.
رێژەی نێر لە خێزانەکان: 50.24% خێزانن. لە شارەکان 50.21% نێرن و 50.43% گوندنشینەکانیش نێرن.
رێژەی مێ لە خێزانەکان: 49.76% خێزانن. لە شارەکان 49.79% مێن 49.57% گوندنشینەکان لە هەمان رەگەزن.
تێکڕای قەبارەی خێزانی ئاسایی: 4.77 کەسن. قەبارەی خێزان لە شارەکان 4.69 و لە گوندەکان 5.23 کەسن.
رێژەی خێزان بەگوێرەی پارێزگاکان:
- پارێزگای هەولێر
رێژەی خیزانەکان کە پیاو سەرۆک خێرانە: 80.7% خێزانن. لە شارەکان 87.75% خێزان پیاو سەرۆکایەتییان دەکات و لە گوندەکانیش 88.07% سەرۆکخێزانەکان پیاون.
رێژەی خیزانەکان کە ئافرەت سەرۆک خێرانە: 11.93% خێزانن. لە شارەکان 12.25% ئافرەت سەرۆکخێزانە و لە گوندەکانیش 10.16%.
تێکڕای قەبارەی خێزانی ئاسایی: 04.67، شارنشین 04.61 و گوندنشین 04.67
- پارێزگای سلێمانی
رێژەی خیزانەکان کە پیاو سەرۆک خێرانە: 86.82% خێزانن. لە سەنتەری شارەکان 86.68% خێزانەکان لەلایەن پیاوەوە سەرۆکایەتی دەکرێن و لە گوندەکانیش 88.09%ـی خێزانەکان.
رێژەی خیزانەکان کە ئافرەت سەرۆک خێرانە: 11.93% خێزانن. 12.25% خێزانەکانی شار ئافرەت سەرۆکخێزانیانە و لە گوندەکانیش 10.16% خێزانەکان ئافرەت بەڕێوەیان دەبات.
تێکڕای قەبارەی خێزانی ئاسایی: 04.25، شارنشین 04.22 و گوندنشین 04.50
- پارێزگای دهۆک
رێژەی خیزانەکان کە پیاو سەرۆک خێرانە: 90.97% خێزانن. لە شارەکان 90.73% خێزانەکان لەلایەن پیاوانە سەرۆکایەتی دەکرێن و لە گوندەکانیش 91.97%ـی خێزانەکان.
رێژەی خیزانەکان کە ئافرەت سەرۆک خێرانە: 09.03% خێزانن. لە شارەکان 09.27% خێزانەکان بەڕێوە دەبەن و لە گوندەکانیش ئافرەتان سەرۆکخێزانی 8.03% خێزانەکانن.
تێکڕای قەبارەی خێزانی ئاسایی: 06.06، شارنشین 05.99 و گوندنشین 06.35
دوای 37 ساڵ و لە 20 بۆ 22ی تشرینی دووەمی 2024 لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی گشتی کرا؛ تێیدا ناوی خێزانەکان تۆمار کران و تاوەکو 10ی کانوونی دووەمی 2024 فۆڕمی تۆماری خێزان پڕکرایەوە، تێیدا زیاتر لە 70 پرسیار لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان کرا.
رۆژی 24ی شوباتی 2025 ئەنجامی گشتیی سەرژمێرییەکە راگەیێندرا.