کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە رووداو: ئەمریکا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئازادیی رادەربڕین

رووداو دیجیتاڵ

رۆبەرت پالەدینۆ، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی نووسینگەی سەرەکیی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد و چاوی بە بەڕێوەبەرانی رووداو کەوت بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کار و پرۆگرامەکانی.
 
کۆنسوڵی گشتی و تیمی رووداو تاوتوێی ژینگەی کاری میدیاییان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەو ئاڵنگارییانە کرد کە رووبەڕووی میدیا و رۆژنامەڤانان دەبنەوە. 
 
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی سەردانەکەوە بڵاویکردووەتەوە کە "ئەمریکا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەڤانی و باوەڕی وایە کە رۆژنامەڤانان و میدیاکان دەبێت رێگەیان پێبدرێت بەبێ ترسی هەڕەشە و تۆڵەکردنەوە، رووماڵی رووداوەکان بکەن".