سەرۆکی یەکێتیی لەشجوانی کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا برینداردەبێت
رووداو - کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە بورهان عەلی جومعە، سەرۆکی یەکێتیی لەشجوانی کوردستان و شەش ئەندامی دیکەی ماڵباتەکەی برینداربوونە.
پۆلیسی کۆیە دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵبووە لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لە جۆری لاندکرۆزەر بووە.
رووداوەکە لە رێگەی نێوان هەولێر کۆیە و لە نزیک گوندی سماق شیرن روویداوە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سامان سەلمان، لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی لەشجوانیی کوردستان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێرە، لەگەڵ خێزانەکەی باری تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان".