لە هەولێر رۆبۆتێكی تایبەت بە بەرگری شارستانی نمایش دەكرێت
کۆمپانیایەک رۆبۆتێک و چەندین ئامێرو پێداویستی دیکەی بەرگری شارستانی هێناوەتە هەرێمی کوردستان ولەبەردەم بەرپرسانی بەرگری شارستانی نمایشكران بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان سوودیان لێوەربگرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر رووداێکی نەخوازراو، ئامێرو کەلووپەلەکان بەگوتەی کۆمپانیاکە لە وڵاتی ئەمریکا درووستکراون و 18 وڵاـی دیكەش بەكاری دەهێنن.
لەتیف قادر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جەنتل مۆتۆرس بۆ (رووداو) دەڵێت "ئامێرەکانمان ئەمەریکین و لە ١٨ وڵات فرۆشتوومانن، هیوادارم بەرگری شارستانی هەرێمی كوردستانیش سوودیان لێ ببینێت".
بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی هەرسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان ئامادەی نمایشكردنەكە بوون، ئەوان رێككەوتن دوای کۆبوونەوەیان بڕیاری کڕینی ئەو ئامێر و کەلوپەلانە بدەن.
عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ (رووداو) گوتی "ئەو کۆبوونەوەیەمان ئەنجامدا، چونکە کەلوپەل و ئامێری کۆمپانیاکە هەندێکیان نوێ بوون، دوای کۆبوونەوەکە بڕیار دەدەین ئەو ئامێرانەمان پێویست دەبێت یان نا".
سالانە چەندین روودای خنکان و ئاگر کەوتنەوە بەتایبەت لە رەزو باخ و چیاکان روودەدات، هەندێک جاریش بەهۆی نەبوونی ئامێری پێویست نەتوانراوە وەك پێویست کۆنترۆڵی ئەو رووداوانە بکرێت.