رێواز فایەق بۆ لەتیف رەشید: هیوادارم ببنە هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كخستنی گوتاری نیشتمانی
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری نوێی عێراق کرد و رایگەیاند، هیوادارە کە ئەو "سه‌ركه‌وتنه ببێته مایه‌ی پته‌وبوونی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی و پێشخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی دیدگا جیاوازه‌كان."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-10-2022 لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لە پەرلەمان، لەتیف رەشید توانیی 162 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەوەش 50 کۆ یەکی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بەسەر بەرهەم ساڵحدا سەرکەوت کە 99 دەنگی بەدەستهێنا. هاوکات 8 دەنگی پووچەڵیش هەبوون.
بەوبۆنەیەوە رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە هیوادارە به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه دیموكراسییه ببێته سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ کۆی پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراقدا و "هه‌رچی زووه هه‌نگاوە دەستورییەکانی دیکەی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حکومەتی بەدوادابێت."
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا 269 پەرلەمانتار بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد. بەراورد بە گەڕی یەکەم دەنگەکانی لەتیف رەشید زیادیکرد و دەنگەکانی بەرهەم ساڵح وەکو خۆی مایەوە.
لە گەڕی یەکەمدا 282 پەرلەمانتار بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد و لەتیف رەشید 157 دەنگی بەدەستهێنا و بەرهەم ساڵح 99 دەنگی بەدەستهێنا.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌م پێگەیە له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستانە وه‌ك شایسته‌یه‌كی ده‌ستووری له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی سیاسیی له عێراقدا و لەلایەن تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، جێگەی خۆشحاڵییه و ئاماژه‌یه‌كی روونی ئیرادەی دروستی هێز و لایەنە سیاسییەکانە بۆ پەرەپێدانی ژیانی دیموكراسیی و پێكه‌وه‌ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور."
رێواز فایەق گەشبینە بە هەڵبژاردنی لەتیف رەشید وەکو سەرۆککۆماری عێراق و دەشڵێت، "ئومێده‌وارم ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ببێته مایه‌ی پته‌وبوونی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی و پێشخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی دیدگا جیاوازه‌كان و بەڕێزتان [لەتیف رەشید] ببن به هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كخستنی گوتاری نیشتمانی له‌سه‌ر رێبازی رابه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال."