لە هەرێمی کوردستان لەدایکبوون، هاوسەرگیری و جیابوونەوە کەمیان کردووە
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون مارەبڕین، هاوسەرگیری، ژنهێنانی دووەم و لەدایکبوون بەراورد بە سێ مانگی ساڵی 2023، لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا هاوسەرگیری و جیابوونەوە کەمیان کردووە.
بەپێی ئامارێکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە 01-01-2024 تاوەکو 31-03-2024، لە هەرێمی کوردستان (جگە لە ئیدارەی گەرمیان) 11 هەزار و 677 مارەبڕین، 677 مارەبڕینی دەرەکی، دوو هەزار و 625 جیابوونەوە، 10 ژنهێنانی دووەم و هەزار و 552 بەڵگەنامەی لەدایکبوون تۆمار کراون.
تێکڕای ئاماری سێ مانگی 2023، بەمجۆرە بووە: مارەبڕین 12 هەزار و 525، مارەبڕینی دەرەکی 900، جیابوونەوە سێ هەزار و 364، رێپێدان بە ژنهێنانی دووەم 20 و بەڵگەنامەی لەدایکبوون هەزار و 695.
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "نەگونجان، جیاوازیی تەمەن، مۆبایل و خیانەتی هاوژینی" لە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوەن.
بەپێی راپۆرتێکی ئەنجوومەنی دادوەری، هۆکارەکانی جیابوونەوە لە ساڵی 2023 ئەمانە بوون:
- نەگونجان: هەزار و 464 جیابوونەوە
- جیاوازیی تەمەن: 829 جیابوونەوە
- نەزۆکی: 535 جیابوونەوە
- داوێنپیسی: 762 جیابوونەوە
- نەبوونی ماڵی جیا: 598 جیابوونەوە
- ژنهێنانی دووەم: 239 جیابوونەوە
- تەکنەلۆژیا: 557 جیابوونەوە
- کۆمەڵایەتی: 522 جیابوونەوە
- ئابووری: 190 جیابوونەوە
- تووشبوونی یەکێکیان بە نەخۆشی: 15 جیابوونەوە
- هۆکاری دیکە: 145 جیابوونەوە
ئاماری جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان لە01-01-2024 تاوەکو 31-3-2024
مارەبڕین: 11,677
هەولێر: 4,667
سلێمانی: 5,052
دهۆک: 1,958
مارەبڕینی دەرەکی: 677
هەولێر: 115
سلێمانی: 508
دهۆک: 54
جیابوونەوە: 2625
هەولێر: 1,005
سلێمانی: 1,367
دهۆک: 253
رێپێدان بە ژنهێنانی دووەم: 10
هەولێر: 8
سلێمانی: 1
دهۆک: 1
بەڵگەنامەی لەدایکبوون: 1,552
هەولێر: 666
سلێمانی: 664
دهۆک: 222
تێکڕای سێ مانگی ساڵی 2023:
مارەبڕین: 12,525
هەولێر: 4,385
سلێمانی: 5,016
دهۆک: 3,124
مارەبڕینی دەرەکی: 900
هەولێر: 239
سلێمانی: 463
دهۆک: 198
جیابوونەوە: 3,364
هەولێر: 1,464
سلێمانی: 1,359
دهۆک: 541
رێپێدان بە ژنهێنانی دووەم: 20
هەولێر: 8
سلێمانی: 8
دهۆک: 4
بەڵگەنامەی لەدایکبوون: 1,695
هەولێر: 354
سلێمانی: 903
دهۆک: 438