کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما یەک پلە دابەزیوە و سبەی (دووشەممە)ـش نزیکەی دوو پلەی دیکە دادەبەزێت.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نزمبوونەوەی دوو بۆ سێ پلەی گەرمی، کاریگەریی بەرچاوی نابێت و گۆڕانکاری لە کەشی گەرمدا دروست ناکات."
ئاسۆ کەمال گوتیشی، بە وردی دیار نییە کەی پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی لە شارەکانی باشووری کوردستان بەمشێوەیەی دەبێت:
هەولێر؛ 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 43 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 44 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 49 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 31 پلەی سیلیزی