ناسناوی شارۆمەندی شانازی مهاباد بە عەدنان کەریم بەخشرا
رووداو - هەولێر
لە مهاباد کۆنسێرتی هونەرمەند عەدنان کەریم بەڕێوەچوو. هاونیشتمانییان بە گەرمی پێشوازییان لە کۆنسێرتەکە کرد و لە شەوی کۆتایی کۆنسێرتەکەدا، لەلایەن شارەوانی و ئەنجوومەنی شاری مهابادەوە، ناسناوی شارۆمەندی شانازی ئەو شارە بە عەدنان کەریم بەخشرا.
بەشێک لە داهاتی ئەو کۆنسێرتە بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لۆڕستان تەرخانکرا.