دارێک لە گوندێکی دهۆک دەسووتێندرێت؛ "گەشتیاران بوون"


رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، دارێک لە گوندێکی سنووری دهۆک دەسووتێندرێت و ئەو هاونیشتمانییەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە، دەڵێت، لەلایەن گەشتیارانەوە ئاگری تێبەردراوە. 
 
رۆژی دووشەممە 13-03-2023، ئەحمەد دێرگژنیکی، موختاری گوندی دێرگژنیک لە ناحیەی مانگێشکێی سەر بە پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمە یەکەمجار نییە دارەکانی نزیک گوندەکەمان ئاگریان تێبەردەدرێت." 
 
بەپێی زانیارییەکانی موختاری گوندەکە، "چەند خێزانێک ھاتوونەتە ئەو شوێنە بۆ سەیران و دوای رۆشتنیان ئەو ئاگرە بینراوە." 
 
عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک ڤیدیۆکەی بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، "تاوانی ھەندێک مرۆڤ.. کە ھیچ گیانەوەرێکی دڕندەش ئەنجامی نادەن."