لۆگۆى کەرکووک دەگۆڕدرێت

12-11-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک دەنگ لەسەر لۆگۆى نوێى شارەکە دەدات. چەند کڵێشەیەک پێشنیاز کراوە و ئەوەى چانسى پەسەندکردنى هەیە، چوار ناسنامەی شارەکەى تێدایە. 
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 12ـی تشرینى دووەم) ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک کۆدەبێتەوە، میوانداریی بەڕێوەبەرانى گشتیى تەندروستى و پەروەردە دەکات بۆ تاوتوێکردنى ئەو پرسانەى پەیوەندارن بەو دوو کەرتە، سێیەم خاڵى کارنامەکەش، دەنگدانە لەسەر لۆگۆى نوێى شارەکە.
 
ئەحمەد کەرکووکى، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "لۆگۆ نوێیەکە چەند شووناسێکى پارێزگاکەى تێدایە و سەرجەم پێکهاتەکان لەبەرچاو گیراون."
 
ئەحمەد کەرکوکى گوتى "چەند کڵێشەیەک بۆ لۆگۆى کەرکووک پێشکێش کراون و دەنگ لەسەر یەکێکیان دەدرێت وەک لۆگۆى نوێى شارەکە."
 
12 کڵێشە پێشکێش بە ئەنجوومەنى پارێزگای کەرکووک کراون بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت.
 
کلیک بکە بۆ بینینیان: 
 
یەکێک لە لۆگۆکان زۆرترین چانسى هەیە بۆ ئەوەى پەسند بکرێت کە لەسەر نەخشەى شارەکە دروستکراوە و چوار شووناسی تێدایە، ئاگر وەک ئاماژە بۆ سامانى نەوت، قەڵاى کەرکووک، دوو گوڵە گەنم، کۆترێک کە گەڵایەک بە دەنووکییەوەیە وەک ئاماژە بۆ ئاشتى.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.