نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كۆنسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر كرد
رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له حوسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاڵه، يه‌كه‌م كۆنسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد كه دواى كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر، ده‌ستبه‌كار بوو.
ماڵپەری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوون لە ئه‌لفه‌زاڵه، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 12-11-2023) هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه.
کۆنسوڵی گشتیی قەتەر سڵاو و رێزى ميرى قه‌ته‌رى به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و خۆشحاڵيى خۆى به كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونى ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوەندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، به‌ره‌وپێش ببات.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆنسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە 14ـی ئایاری ئەمساڵەوە لە شاری هەولێر کراوەتەوە، وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە، ئابووری، بازرگانی و رۆشنبیرییەکانی نێوان دەوڵەتی قەتەر و هەرێمی کوردستان.