نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات

رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکو ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوهيان به ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی نۆزدەیەمیدا، به گهرمى پيرۆزبايى له براى بهڕێزم نوورى مالیکی دهكهم، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆيان و حیزبى دهعوه دەخوازم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزيان، رەنگدانەوەی ئەو خزمهت و رۆڵە سیاسییە دیارەیە کە بینیويانه و مايهى رێز و پێزانينه."
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "دڵنیام ئهزموون و شارەزایى بهڕێزيان بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و پتەوکردنی بنهماكانی سیستمی دیموکراسی و هاوبەشی و لێکگەیشتن لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا."
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025 حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی 19یەمینی خۆیدا نووری مالیکیی بە ئەمینداری گشتیی حیزبەکە هەڵبژاردەوە.
نووری مالیکی لە ساڵی 2007ـەوە ئەمینداری ئەو حیزبەیە.
حیزبی دەعوە، پارتێکی سیاسیی عێراقە و ساڵی 1957 دامەزراوە.
نووری کامل محەممەد حەسەن مالیکی لە 1950 لەدایکبووە، لە ساڵی 2006 تاوەکو 2014 سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لە 9ی ئەیلوولی 2014 تاوەکو 11ـی ئابی 2015 جێگری سەرۆککۆمار بوو.