هەفتەیەکە لە وان 13 پەنابەر لەنێو بەفردا ونبوون
رووداو - وان
هەفتەیەکە لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان 13 پەنابەر لەنێو بەفردا ونبوون، سێ لەو پەنابەرانە کوردی رۆژئاوای کوردستانن و خەڵکی کۆبانێن.
ئەو 13 پەنابەرە هەفتەیەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرەو تورکیا رۆیشتوون، تیمەکانی رزگارکردن لە باکووری کوردستان لە گوندی ناڤرێ بەدوایاندا دەگەڕێن، بەڵام چارەنووسیان نادیارە.
سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی تەباخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رەنگە هەواڵی ونبوونیان راست نەبێت؛ نە ئێران و نە تورکیاش هیچیان لەسەر دروستیی هەواڵی دیارنەمانیان نەگوتووە.