کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین بەردەوام دەبێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە زۆرترین باران لە قەزای چوارتا لە پارێزگای سلێمانی باریوە کە 17 ملیمەتر بووە. راشیگەیاندووە، ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوام دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە نمەباران لە زۆرینەی هەرێمی کوردستان دەبارێت و هەندێک کات دەبێتە تاوەباران و برووسکەی لەگەڵ دەبێت."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بارانبارین ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کاریگەریی زیاتری دەبێت.
لەبارەی كەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە بەیانیدا کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت."
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ تاوەکو شەو بارانبارین بە گوێرەی ناوچە جیاکان بە بڕی جیاواز بەردەوام دەبێت و سبەی کۆتایی بەم شەپۆلە دێت".
ئەو کەشناسە گوتی، "بەم شەپۆلە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان پەڵە دەدات و جووتیاران دەتوانن دانەوێڵە بچێنن. هەروەها ئاماژەکان بەوەن پێش کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلی دیکە بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە سەرجەم ناوچەکان پەڵە بدات".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە، کە کاژێر 09:00ـی بەیانی دوێنێ بۆ هەمان کاژێری ئەمڕۆیە و بەمشێوەیە:
پارێزگای هەولێر
هەولێر: 4.1 ملیمەتر
پیرمام: 5.4 ملیمەتر
سۆران: 4.8 ملیمەتر
خەبات: 4 ملیمەتر
شەقڵاوە: 2.8 ملیمەتر
رواندز: 8.5 ملیمەتر
مێرگەسۆر: 9.4 ملیمەتر
کۆیە: 1.6 ملیمەتر
سیدەکان: 3.6 ملیمەتر
چۆمان: 4.5 ملیمەتر
پارێزگای سلێمانی
سلێمانی:9.1 ملیمەتر
کەلار:0.2 ملیمەتر
چەمچەماڵ 8.5 ملیمەتر
دووکان: 3.6 ملیمەتر
بازیان: 9.2 ملیمەتر
رانیە: 1.5 ملیمەتر
قەڵادزێ: 5 ملیمەتر
ماوەت: 8.5 ملیمەتر
چوارقوڕنە: 1.2 ملیمەتر
سەرکەپکان: 4.5 ملیمەتر
دەربەندیخان: 1.5 ملیمەتر
هەڵشۆ: 4.6 ملیمەتر
پێنجوێن: 10.8 ملیمەتر
چوارتا: 17 ملیمەتر
یاخسەمەر: 14.5 ملیمەتر
سەیدسادق: 5.4 ملیمەتر
بەرزنجە: 13.5 ملیمەتر
قەرەداخ: 10 ملیمەتر
تەکیە: 10.2 ملیمەتر
تەکیەی جەباری: 7.3 ملیمەتر.
پارێزگای دهۆک
دهۆک: 3.3 ملیمەتر
زاخۆ: 6.7 ملیمەتر
ئاکرێ: 5.4 ملیمەتر
بامەڕنی: 2 ملیمەتر
ماگنێش: 9 ملیمەتر
ئامێدی: 2 ملیمەتر
بجیل: 10 ملیمەتر
دینارتە: 9.1 ملیمەتر
شێخان: 5.5 ملیمەتر
بەردەڕەش: 6.2 ملیمەتر
دێرەلووک: 6 ملیمەتر
باعەدرێ: 5 ملیمەتر
قەسرۆک: 3.6 ملیمەتر
زاوێتە: 3 ملیمەتر
پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە: 1.5 ملیمەتر
تەوێڵە: 1.8 ملیمەتر
خورماڵ: 2 ملیمەتر
سیروان: 3 ملیمەتر
بیارە: 0.5 ملیمەتر.
ناوچە کوردستانییەکانی باشووری کوردستان:
کەرکووک: 4.4 ملیمەتر
خورماتوو: 2.1 ملیمەتر
خانەقین: دڵۆپ دڵۆپ
شوان: 5.3 ملیمەتر.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزێت و سبەی هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی