تانەکان لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان بۆ دەستەى دادوەرى دەنێردرێن

11-11-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق وەڵامى 40 تانەى لەبارەى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن ناردووە، تەنیا یەک تانە ماوە کە ئەمڕۆ وەڵام دەدرێتەوە.
 
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەنجوومەنى کۆمیسیاران 10ى تشرینى دووەم وەڵامى 12 تانەى دیکەى لەبارەى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دایەوە و ئاراستەى دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنى کرد.
 
41 تانە پێشکێش بە کۆمیسیۆن کراون لەبارەى ئەنجاى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە 30ى تشرینى یەکەم راگەیێندرا.
 
تاوەکو هەینى 8ى تشرینى دووەم، کۆمیسیۆن وەڵامى 28 تانەى ناردبوو بۆ بۆ دەستەى دادوەرى هەڵبژاردن، بەو جۆرە تەنیا یەک تانە ماوە وەڵام بدرێتەوە.
 
جومانە غەلاى گوتى، "ئەمڕۆ دووشەممە وەڵامى ئەو سکاڵایەى دیکە دەدرێتەوە و دەنێردرێت بۆ دەستەى دادوەرى هەڵبژاردن."
 
زۆرینەى ئەو تانانەى پێشکێش بە کۆمیسیۆن کراون، لە سنوورى بازنەى سلێمانى بوون کە 25 تانە بوون؛ لە هەولێر 12 تانە، لە دهۆک 3 تانە و لە هەڵەبجەش تەنیا یەک تانە پێشکێش کراوە.
 
بە گوێرەى یاسا، لەدواى وەرگرتنى تانەکان لەبارەى راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، دەبێت لە ماوەى 7 رۆژدا کۆمیسیۆن وەڵامى ئەو تانانە ئامادە بکات و بینێرێت بۆ دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن. ئەو دەستەیەش لە 10 رۆژدا بڕیارى کۆتاییان لێ دەدات.
 
هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20ى تشرینى یەکەم ئەنجامدرا. پارتى لە ریزبەندى یەکەم بوو بە بەدەستهێنانى 39 کورسی و یەکێتى بە 23 کورسی لە ریزبەندى دووەم بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''