پاسپۆرتی سلێمانی: سبەی مامەڵە رایی ناکەین
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، سبەی سێشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رادەگرن و مامەڵەی هاووڵاتیان رایی ناکەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەرێکیان دەکەن، کە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
دووشەممە، 11 تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەکاتەوە، سبەی 12ی تشرینی دووەمی 2024، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییان رادەگرن و مامەڵەی هاووڵاتیان رایی ناکەن، لەو کاتەدا ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییان (رائد هاوژین عەبدوڵڵا) دەکەین."
ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەک لە پاسپۆرتی سلێمانی بە رووداوی گوت، هاوژین عەبدوڵڵا، تەمەن 40 ساڵ، ئەفسەری بەشی یاسایی پاسپۆرتی سلێمانی لە کاتی دەوامدا کۆتایی بە دەمانچە لە نێو بەڕێوەبەرایەتییەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت: "رائد هاوژین عەبدوڵڵا، ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین، بۆیە بۆ بەرز راگرتنی خزمەتەکانی و دڵسۆزی و لێبووردەیی لە کارەکەی، سبەی ئەفسەران و کارمەندانمان بەشداری پرسەی کۆچکردوو دەکەین."