8 قوتابخانە لە سلێمانی ماراسۆنێک بۆ هاوکاریی تووشبووانی شێرپەنجە بەڕێوەدەبەن


رووداو دیجیتاڵ

بەبەشداریی هەشت قوتابخانەی نێودەوڵەتی و بەسەرپەرشتیی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی، ماراسۆنێک لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی بەڕێوەچوو. زیاتر لە 200 قوتابی بەشداریی ماراسۆنەکەیان کرد. 
 
هەر قوتابییەک بە بەخشینی 5 هەزار دینار بەشداری لە ماراسۆنەکەدا کردووە. ئەو داهاتەی لە ماراسۆنەکە کۆکرایەوە بۆ هاوکاریی تووشبووانى شێرپەنجە لە نەخۆشخانەى هیوا تەرخاندەکرێت.
 
پیرۆ بۆچە، بەڕێوەبەرى قوتابخانەى شوەیفاتى نێودەوڵەتى دەڵێت، "رۆژێکی ناوازەمان هەبوو لەگەڵ نزیکەی 200 قوتابی کە بەشدارییان کردبوو. نزیکەی 10 قوتابخانە لەمەدا بەشدارییان لەم چالاکییەی هەواری شاردا کرد. رۆژێکی زۆر خۆش بوو و هەموومان زۆر دڵخۆشین بەوەی کە بۆ کۆمەکی نەخۆشانی شێرپەنجە ئەنجامی دەدەین." 
 
ئارمین موحسین، قوتابیى پارسانى نێودەوڵەتى دەڵێت، "من یەکەمى ئەم ماراسۆنە بووم، چوار کیلۆمەتر رامانکرد، زۆر خۆشحاڵبووم کە بردمەوە".
 
سەما عەبدوللەتیف، قوتابى سابیسى نێودەوڵەتى دەڵێت، "من پلەی یەکەمم بەدەستهێنا لە قوتابخانەی ناوەندیی کچان. ئەم ماراسۆنە لەلایەن قوتابخانەی شوەیفاتەوە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە رێکخراوە.. من زۆر دڵخۆشم کە پلەی یەکەمم بەدەستهێناوە."
 
ئەم چالاکییە بەشێکە لە بەشی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لەنێو رێکخراوی ژیانی قوتابی لە سابیس. قوتابییان فێردەکات بۆ ئەوەی ببنە هاووڵاتیی بەرپرسیار لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە و سوودیان بۆ کۆمەڵگەکەیان هەبێت.
 
رێکخراوى تەندروستیى جیهانى هەر مانگێکى بۆ رووبەڕووبوونەوە و هۆشیارى جۆرێکى جیاوازى شێرپەنجە دیاریکردووە