زانکۆی چەرموو بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا پشووی راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
زانکۆی چەرموو رایگەیاند، لەسهر راسپاردهی وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستیی حكومهتی هەرێمی کوردستان و لهپێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و فهرمانبهران و مامۆستایان، ئهنجوومهنی زانكۆکەیان بڕیاریدا رۆژی چوارشهممه 12-04-2023 بكاته پشوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی نیسانی 2023 بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، "بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى کوردستان، کە هۆشداریى داوە لەبارەى شەپۆلێکى (باران بارینى بەلێزمە) و (هەورە برووسکە) و (ئەگەرى لافاو)، بۆ ئەم مەبەستە لەپێناو پاراستنى سەلامەتیى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، لەسەر فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا پشووى فەرمى رابگەیێنن."
هەروەها وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، "دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دراوە لە ئەگەری نالەباری کەشوهەوا بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پشووی فەرمی رابگەیەنن."
کەمێک پێش ئێستا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پارێزگارەکان و وەزیرە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران بە ئۆنلاین کۆدەبنەوە و دوای چەند خولەکێکی دیکە بڕیار دەدەن کە سبەی دەبێتە پشوو یاخود نا."