atv و Rudaw رێككه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانى ئیمزا ده‌كه‌ن
رووداوـ هه‌ولێر
Rudaw له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی atv توركی رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش بۆ ئاڵوگۆڕكردنى كار و به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانییه‌كانى یه‌كدى ئیمزا ده‌كه‌ن.
Rudaw له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی atv توركی رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش بۆ ئاڵوگۆڕكردنى كار و به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانییه‌كانى یه‌كدى ئیمزا ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌ریه‌ك له تۆڕی میدیایی Rudaw و كه‌ناڵی atv توركی، كه كوالێتى هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه (HD)یه له ناوچه‌كه‌دا، ده‌توانن كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانییه‌كانى یه‌كدی به‌كاربهێنن و وه‌ك كه‌ره‌سته‌ى خۆیان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مینجاره كه‌ناڵێكى میدیایی له هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی بیانى رێككه‌وتنێكی له‌وجۆره بۆ كاری هاوبه‌ش ئیمزا ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی atv یه‌كێكه له‌و كه‌ناڵه توركییانهى زۆرترین بینه‌ری هه‌یه، كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنى رووداویش، كه به‌شێكه له تۆڕی میدیایی Rudaw و پێكهاتووه له (ته‌له‌فیزیۆن، رادیۆ، وێب سایت، رۆژنامه) به‌م زووانه ده‌ست به په‌خش ده‌كات.