سەرۆكی دەستەی نەزاهە: ئەگەر نەمانتوانی سەركەوتووبین هۆكارەكەی رووندەكەینەوە
رووداو- هەولێر
سەرۆكی نوێی دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كە ئەگەر بڕیارێكی سیاسیی جدیی هەبێ، ئەوا كارەكانیان سەدا پەنجا ئاسان دەبێ. دەشڵێ ئەگەرهات و سەركەتوو نەبوون بە هەر هۆیەك بێت، بۆ خەڵكی رووندەكەنەوە.
د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان، بەشداری بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفزیۆنی (رووداو)ی كرد و رایگەیاند: "ماوەی شەش مانگە وەك سەرۆكی دەستەی نەزاهە دەستنیشانكراوم، بەڵام سێ مانگی یەكەم بەدوای پەیداكردنی ئۆفیس و ستاف و چاككردنەوەی بیناكەوە بووین".
گوتیشی: "هەنگاوی دووەم دروستكردنی ئەنجوومەنی دەستەكەیە كە لە سەرۆك، جێگر، سێ بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەك شارەزا كە ژمارەیان لە سێ كەس زیاتر نەبێ، لە سەرەتای مانگی یازدەوە نووسراومان بۆ كردوون و بەپێی یاسا دەبێ لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان مەرسومیان بۆ دەربچێت، بەڵام تاوەكو ئێستا دەرنەچووە".
ئاشكرایشی كرد دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە پێیانگوتوون كە ئەرشیڤێكیان لایە دەیاندەنێ، كە ژمارەیەك كەیسی تێدایە، بەڵام بە گوتەی د.ئەحمەد ئەنوەر تاوەكو ئێستا ئەو ئەرشیڤەیان بەدەستنەگەیشتووە، "چونكە خۆمان داوامان نەكردووە، كە دەبێ بە نووسراوی فەرمی بێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، كە تاوەكو ئێستا هیچ كەیس و سكاڵایەكیان وەرنەگرتووە، هاوكات هیچ ئیمەیل و ژمارە تەلەفۆنێكیان بڵاونەكردووەتەوەو هۆكاری ئەوەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە هێشتا ستافی لێكۆڵینەوەی لەبەردەستدا نییە.
سەبارت بە قەبارەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان د.ئەحمەد زانیاریی لانەبوو و گوتی: "لەبەر ئەوەی ئێمە لە چوارچێوەی عێراقداین، قەبارەی راستەقینەی گەندەڵی لەهەرێمی كوردستان لەنێو راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان دیار نابێ، تاوەكو ئەو كاتەی ئێمە بەشێوەیەكی مەیدانی دەستبەكار دەبین بۆ زانینی ئەو قەبارەیە".
گوتیشی: "لە حكومەتی داهاتوودا ئەگەر بڕیارێكی سیاسی جدیی هەبێت سەدا پەنجای كارەكانی دەستەی نەزاهە ئاسان دەبێت".
د. ئەحمەد رایگەیاند، كە ئەوان بەوەفا دەبن بەرامبەر ئەو سوێندەی لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان خواردوویانەو وەك خۆی گوتی لە خراپترین ئەگەریشدا ئەگەر نەیانتوانی سەركەوتووبن، هۆكارەكانی بۆ خەڵك رادەگەیەنن.
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستەی نەزاهە دەستی بەكارەكانی كرد و د.ئەحمەد ئەنوەر لە 17/5/2013 سوێندی یاسایی لەبەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان خوارد و وەك سەرۆكی دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان دەستنیشانكرا.
سەرۆکی دەستەی نەزاهە لەبارەی سامان و دارایی خۆی گوتی، "خاوەنی 2 زەوی ، خانوویەک ، شوقەیەک و 2 ئۆتۆمبێلم".