لە خەلەکان پاسێک وەرگەڕا؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و 11ی دیکە بریندارن کە برینی بەشێکیان سەختە
رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری ناحیەی خەلەکان لە پارێزگای سلێمانی پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بریندار بوون. تەندروستی دەڵێت، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە نزیک گوندی بادەوان لە ناحیەی خەلەکان لە پارێزگای سلێمانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە روویدا. مەڵبەند حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەلەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پاسێک وەرگەڕاوە و 11 کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، برینی بەشێکیش لە بریندارەکان سەختە."
د. مەڵبەند حەمە، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەلەکان، کە بەشێکی برینداران بۆ بنکەکە گوێزراونەتەوە، بە رووداوی راگەیاند، سەرنشینانی پاسەکە عەرەب و کوردن.