تەرمی شێخ محەممەد کەسنەزانی گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، تەرمی شێخ محەممەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و بڕیارە ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا لە تەکییەکەی خۆیدا لەو شارە بەخاکبسپێردرێت.
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، کاروانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەشوێن تەرمی شێخ محەممەد کەسنەزانییەوەن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیان بە رۆیشتن بەرەو تەکیەکەی کردووە. مامۆستا حامد، ئیمام و پێشنوێژی مزگەوتی سەلاحەددینی ئەیوبی بە رووداوی گوت، زیاتر لە 500 دەروێش لە فڕۆکەخانەوە بەپێ لەگەڵیدا کەوتوونەتە ڕێ.
لەبارەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی، مامۆستا حامد ئاماژەی بەوە کرد، دوای "نوێژی شەرعی" لەسەر تەرمەکەی و دواتر دەروێشەکان دەستدەکەن بە زیکر خوێندن لەسەر تەرمەکەی.
لەبارەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی، مامۆستا حامد ئاماژەی بەوە کرد، دوای "نوێژی شەرعی" لەسەر تەرمەکەی و دواتر دەروێشەکان دەستدەکەن بە زیکر خوێندن لەسەر تەرمەکەی.