KNK : هیچ ده‌وڵه‌تێک مافی نییه له جیاتی کورد بڕیاربدات
رووداو- هەولێر
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK بەیاننامەیەکی لەبارەی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له بارودۆخی نێوخۆی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو: "هیچ ده‌وڵه‌تێکی هه‌رێمی و جیهانیش ئه‌و مافه‌ی نییه ده‌ست بخاته کار و خه‌باتی کوردستانه‌وه و له جیاتی گه‌لی کوردستان بڕیاربدات".
لەبارەی وڵاتانی دراوسێی باشووری کوردستان لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەکراوە: "ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان به‌رده‌وام ئه‌م پره‌نسیپه گهردوونییهیان پێشێلکردووه. سه‌ره‌ڕای نکۆڵیکردن و سه‌رکوتکردنی گه‌لی کورد له‌و پارچانه‌دا که له بنده‌ستی خۆیاندایه، به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌شیانداوه که ده‌ستبخه‌نه کاری پارچه‌کانی تریشه‌وه. رژێمی ئێرانیش وه‌ک تورکیا‌و رژێمه داگیرکه‌ر و سه‌رکوتکه‌ره‌کانی گه‌لی کوردستان به درێژایی مێژووی هاوچه‌رخی ناوچه‌که هه‌وڵیداوه هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر کار‌و تێکۆشانی هه‌موو پارچه‌کاندا بسه‌پێنێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش درێغی نه‌کردوه له ههڕهشەکردن و هێرشکردن و سیاسه‌تی په‌رته‌وازه‌کردنی کوردان و ئاژاوه‌نانه‌وه له‌نێو کوردان‌دا".
سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان جەخت لەوەکراوەتەوە: "ئه‌گه‌ر ئێران به‌ڕاستی ئارامی و سه‌قامگیریی بۆ ولاتی خۆی و ناوچه‌که ده‌وێت، ئه‌گه‌ر دۆستایه‌تی له‌نێو گه‌لانی ناوچه‌که‌دا ده‌خوازێت، پێویسته به‌ر له‌هه‌ر شتێک ده‌ست له سیاسه‌تی سهرکوتکهرانهو نامرۆڤانه به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردستان هه‌ڵبگرێت".
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە "ئێران پێویسته ئیتر له‌وه تێبگات که نکوڵیکردن له مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و کوشتوبڕی سیاسه‌تمه‌دار و چالاکوان و خه‌ڵکی سڤیل و کاسبکارانی سه‌رسنوور و، کۆکردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له ناوچه‌کانی کوردستان و تۆپبارانکردنی هاووڵاتیانی کوردستان، ناتوانن چیتر ئارامی بۆ خودی رژێمه‌که‌ی مسۆگه‌ر بکه‌ن. راپه‌ڕینی به‌شێک له گه‌لانی رۆژهه‌لاتی نێوه‌راست له هه‌مبه‌ر رژێمه سهرهڕۆو دیکتاتۆره‌کان نمونه‌یه‌کی زیندوون له‌به‌رده‌م ئێران‌دا و پێوسته ده‌رسیان لێ وه‌ربگرێت. هۆشیاری گه‌لانی ناوچه‌که به گه‌لی کوردیشه‌وه گه‌یشتۆته ئاستێک که چیتر سیاسه‌تی دوژمناکارانهو ناعه‌داله‌تی و سته‌مکاریی قبوڵ نه‌که‌ن. بۆ رێگرتن له سیاسه‌تی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی، له‌سه‌ر گه‌لی کورد‌و پارته سیاسیه‌کانی کوردستان پێویسته هه‌رچی زووتر نێخۆی ماڵی کورد‌و یه‌کڕیزی خۆیان پێک‌بێنن".
بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK له‌سه‌ر رژێمی ئێران و رژێمه‌کانی دیکە دەسەپێنێت کە": پێویسته ئه‌و راستییه قبوڵ بکه‌ن و به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاوبنێن. ئه‌گه‌ر نا گه‌لی کوردستان هه‌موو شێوازێکی تێکۆشان و خۆپاراستن و به‌رپه‌چدانه‌وه ره‌وا ده‌بینن".