لە رووداوێکی تەقەکردندا لە دهۆک پۆلیسێک برینداربوو

 
رووداو دیجیتاڵ 

کاژێر 9:30 خولەکی ئەمشەو لە شەقامی ماڵتای دهۆک تەقە لە پۆلیسێک کراوە و لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بریندار کراوە. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو کە لە سەرچاوە ئەمنی و پزیشکییەکان دەستیکەوتوون، دوو کەس تەقەیان کردووە. ئەو پۆلیسەی بریندار بووە، گوللە بەر قاچێکی کەوتووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە. لەدوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنی تەقەکردنەکە و لێکۆڵێنەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە. 
 
پۆلیسەکە کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی دهۆکە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت. 
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری پشت تەقەکرنەکە دیار نییە و هێرشکارەکانیش دەستگیر نەکراون.