دەستەی وەبەرهێنان: سەرۆکوەزیران فەرمانی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کرێنشینان واژۆکرد
رووداو دیجیتاڵ
سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دروستدەکرێت. گوتیشی، "هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
رۆژی سێشەممە 10ـی ئایاری 2022، د. محهممهد شوكری، سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دروستدەکرێت و کەمدەرامەتترینەکان لێی سوودمەند دەبن."
سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان ئاماژەی بەوە کرد، یەکەکان بەشێوەی شوقە دەبێت، بە نرخی کەم و قەرزی درێژخایەن، هەفتەی داهاتوو نەخشەیان بۆ دادەنرێت و هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
د. محهممهد شوكری دەڵێ: سەرۆکوەزیران خۆی سەرپەرشتیی پڕۆژەکان دەکات و لە ئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، ئەو زەوییانەی کە دەستنیشانکراون، وەریان دەگرین و دەست بە دروستکردن دەکەین و حکومەتیش لایەنی پەیوەندیداری راسپاردووە بۆ ئەوەی بەزووترین کات جێبەجێ بکرێن.
لەبارەی وادەی تەواوبوونی یەکەکانیش گوتی: هەوڵدەدەین بە زووترین کات تەواویان بکەین و هەوڵیش دەدەین باشترین وەبەرهێنەرەکانی بواری بیناسازی بانگهێشت بکەین کە بەشێوەی کەمکردنەوەی ئاشکرا وەریبگرن و کاتیشیان بۆ دیاریدەکەین بۆ تەواوبوون.