رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری لە 9ـی بەیانیی رۆژی سێشەممەوە بۆ 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ (چوارشەممە) بڵاوکردەوە، راشیگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا لە هەولێر 32.7 ملیمەتر؛ سلێمانی 13.2 ملیمەتر؛ دهۆک 14.1 ملیمەتر؛ هەڵەبجە 6.5 ملیمەتر و لە کەرکووک 21.2 ملیمەتر باران باریوە.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ (چوارشەممە 10ـی نیسان) کەشناسی دەڵێت، "باران دەبارێت و هەندێک جار لێزمەباران دەبێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵدا دەبێت."
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت و هەندێک جار لێزمەباران دەبارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم شەپۆلە تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممە کەشوهەوا خۆش دەبێت و هاونیشتمانیان دەتوانن گەشت و سەیران بکەن."
ئاماری بارانبارین بەگوێرەی پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر
هەولێر 32.7 ملیمەتر، پیرمام 26 ملیمەتر، سۆران 42.3 ملیمەتر، خەبات 37 ملیمەتر، شەقڵاوە 40.5 ملیمەتر، بارزان 46.2 ملیمەتر، رواندز 58.4 ملیمەتر، مێرگەسۆر 44 ملیمەتر، چۆمان 48 ملیمەتر.
پارێزگای سلێمانی
سلێمانی 13.2 ملیمەتر، چەمچەماڵ 19.8 ملیمەتر، دووکان 11.4 ملیمەتر، رانیە 17.7 ملیمەتر، قەڵادزێ 12 ملیمەتر، سەرکەپکان 30 ملیمەتر، دەربەندیخان 23.4 ملیمەتر، چوارتا 37.5 ملیمەتر، یاخسەمەر 25.8 ملیمەتر، سەیدسادق 10 ملیمەتر، قەرەداخ 20 ملیمەتر.
پارێزگای دهۆک
دهۆک 14.1 ملیمەتر، زاخۆ 25.4 ملیمەتر، ئاکرێ 25.4 ملیمەتر، بامەڕنێ 41 ملیمەتر، مانگێش 17 ملیمەتر، ئامێدی 48 ملیمەتر، دینارتە 38.5 ملیمەتر، باتیفا 18 ملیمەتر، سەرسنگ 53 ملیمەتر، شێخان 21 ملیمەتر، بەردەڕەش 13 ملیمەتر، چەمانکێ 40 ملیمەتر و زاویتە 21 ملیمەتر.
پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە 6.5 ملیمەتر، تەوێڵە 6.5 ملیمەتر، خورماڵ 5 ملیمەتر، بیارە 6.4 ملیمەتر، سیروان 7 ملیمەتر.
پارێزگای کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە؛
کەرکووک 21.2 ملیمەتر، کەلار 23.5 ملیمەتر، مەیدان، 19.4 ملیمەتر، خانەقین 31.4 ملیمەتر، خورماتوو 40.2 ملیمەتر، کفری 38 ملیمەتر، شوان 18.6 ملیمەتر، تەکیەی جەباری 23 ملیمەتر.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 5 پلە دادەبەزێت؛ هەروەها سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلەی دیکە نزم دەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیەیە؛
هەولێر؛ 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 22 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 21 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 26 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 28 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ