رووداو دیجیتاڵ
ئالێکس سدنی، پایسکیلسواری بەریتانی ساڵێکە بە پایسکیلێک کە بەرزییەکی دوو مەترە، گەشتێکی دەستپێکردووە و گەیشتە شاری هەولێر.
ئەو گەنجە تەمەنی 20 ساڵە و دوای ئەوەی دەگاتە قۆناخی یەکەمی زانکۆ، بڕیار لەسەر گەشتێکی پڕ لە سەرکێشی دەدات، 29وڵاتی بە پایسکیلسواری بڕیوە و کاتی کۆتاییهاتنی گەشتەکەی دیاری نەکردووە.
ئالێکس بە رووداوی راگەیاند، "ئەو گەشتەم دەستپێکرد، لەبەرئەوەی ویستم ئاشنای کۆمەڵگەی زیاتر بم، لە رووی کولتوور و خۆراک لەگەڵ سرووشت، هەموو کات ویستوومە وڵاتانی جیهان ببینم، لە پایسکیلیش باشتر نابینم بۆ ئەم کارە."
رێکخراوی دووچەرخە لە هەولێر کە تایبەتە بە چالاکییەکانی یاری پایسکیلسواری، پێشوازییان لەم پایسکیلسوارە کرد، شوێنی مانەوەیان بۆ دابین کردووە و دەیانەوێت کولتوور و شوێنەوارە مێژوویی و گەشتیارییەکانی پێشان بدەن.
ئالێکس لە کاتی گەشتەکەیدا سەگێک دەکاتە یاوەری، کەشوهەوای کوردستان و گەرموگوڕیی خەڵکەکەی بووەتە مایەی راکێشانی سەرنجی. دەڵێت، "خەڵکی ئێرە زۆر میهرەبانن و مێژوویەکی تایبەت لەگەڵ دیمەنێکی ناوازەی هەیە."
وەرزشوانە بەریتانییەکە دوای دوو رۆژ مانەوە لە کوردستان دەچێتە ئێران و لەوێشەوە گەشتی وڵاتانی دیکەی ئاسیا دەستپێدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ