تیمەکانی بەرگریی شارستانی تۆڕی میدیایی رووداو دەرمانپرژێن دەکەن
رووداو - هەولێر
لەسەر دەستپێشخەری خۆیان و لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەشەکانی تۆڕی میدیایی رووداو دەرمان پرژێن دەکەن.
هەڵمەتەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە چوارچێوەی هەڵمەتی رشاندنی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانە بە دەرمانی پاکژکەرەوە کە تاوەکو ئێستا لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک بەڕێوەچووە.
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 14 هاونیشتمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کەسێکیان چاک بووەتەوە و یەکێکیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.