هەوڵەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی دەروازەی کێلێ بەردەوامن

رووداو - دەروازەی کێلێ

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پلاندانان و کشتوکاڵ کردووە، بۆ ئەوەی فەرمانی کردنەوەی ئەو فەرمانگانە دەربکەن کە بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی دەروازەی کێلێ پێویستن، وەزارەتی پلاندانان بریاری کردنەوەی فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵی داوە و 3 فەرمانبەریشی بە گرێبەست بۆ دامەزراندوە.


بەر لەوەی دەروازەی کێلی بەنێو دەوڵەتی بکرێت، پێویستە فەرمانگەکانی پۆلیس و نشینگە و کەرەنتێنەی کشتوکاڵ و کوالێتی کۆنترۆڵ بکرێنەوە و رێگای دەروازەکەش قیرتاو بکرێت.

لەرێگای دەروازەی کێلێ کەلوپەلەکانی بیناسازی و سەوزە و میوە بەپێی وەرزەکان هاوردەی باشووری کوردستان دەکرێت، بەڵام هیچ جۆرە کەلوپەلێک لەرێگای ئەم دەروازەیە هەناردە ناکرێت