بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر لە سلێمانی روویدا

رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا و بەهۆی هێزەیەکەیەوە هاونیشتمانییان هەستیان پێکردووە.
 
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ناوەندی بوومەلەرزەکە گوندی پووشێن بووە لە سنووری بەرزنجە لە نزیک سلێمانی".
 
ئاسۆ کەمال گوتی: "بوومەلەرزەکە کاژێر 14:39ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 10-01-2025، روویداوە".
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی گوڕی بوومەلەرزەکە 3.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و بە قوڵایی 12 کیلۆمەتر روویداوە.
 
بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکەوە بەشێکی هاونیشتمانییان هەستیان پێکرد و لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە.