15 پیاو بەرەوڕووی توندوتیژی دەبنەوە
رووداو- سلێمانی
پیاوێك بە خەمناكییەوە لە ئۆفیسی یەكێتی پیاوانی كوردستان دانیشتبوو، چاوەڕێ بوو رێكخراوەكە مشوورێكی بخۆن و كێشەكەی بۆ چارەسەر بكەن. پیاوەكە گوتی "ژنەكەم و منداڵەكانی بە پاڵ لە ماڵەوە دەریانكردم".
(ب.ق) پیاوێكی باڵا مامناوەندی تەمەن 36 ساڵە و نووسینگەی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی هەیە لە سلێمانی. دوو ژنی هەیە، یەكێكیان كوردە و ئەوەی دیكەش عەرەب.
ساڵی رابردوو بە رەزامەندیی ژنی یەكەمی، ژنی دووەمی هێنا كە عەرەبێكی خەڵكی مووسڵە و چەند ساڵێكە لە سلێمانی نیشتەجێن.
ژنە عەرەبەكەی ئەو پیاوە پێشتریش دوو جار شووی كردووە و چوار منداڵی لە یەكێك لە مێردەكانی پێشووی هەیە كە تەمەنیان لە سەرووی 15 ساڵانە. (ب) گوتی "ئەو منداڵانەش لەگەڵ من دەژین، بەڵام ژیانیان تەواو ناخۆش كردووین، چەند جارێك گوتم بڕۆن، بەڵام ناڕۆن".
(ب) ئاگاداری هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانە، بەڵام دەڵێت "لە كاتی هەڵمەتەكەدا لەلایەن ژنەكەم و منداڵەكانی بە پاڵ وەدەرنرام، بۆیە بەناچاری گەڕامەوە لای ژنە گەورەكەم، ئێستاش نامەوێ لە ژنەكەی دیكەم جیا ببمەوە و دەمەوێ كێشەكەم بۆ چارەسەر بكەن".
15 پیاو توندوتیژییان بەرامبەر كراوە
ماوەی چەند ساڵێكە هەموو 25ی نۆڤەمبەرێك هەڵمەتێكی 16 رۆژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندتیژیی دژی ژنان لە كوردستان بەڕێوەدەچێ، بەڵام هەندێك لەوانەی هەڵمەتەكەیان بۆ دەكرێ، خۆیان دەبنە سەرچاوەی توندوتیژی.
بەپێی ئاماری یەكێتی پیاوانی كوردستان، تەنیا لە هەفتەی یەكەمی هەڵمەتەكەدا 15 پیاو سەردانی یەكێتییەكەیان كردووە كە لەلایەن ژنەكانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر كراوە، توندوتیژییەكانیش بریتی بوون لە لێدان و سووكایەتی و لە ماڵ دەركردن.
ئەو ئامارە بەلای بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتییەكەوە جێی سەرسوڕمانە و دەڵێت "لە 25ی نۆڤەمبەر و لە ماوەی چەند رۆژێكدا ئەوە بۆ یەكەمجارە روودەدات. ئەو ئامارە هێندەی ئاماری دوو مانگە، رۆژی وا هەبووە 4-5 حاڵەت هەبوون".
هونەرمەندێك لە ماڵەوە دەردەكرێ
بورهان عەلی باسی دۆسیەی یەكێك لەو پیاوانەی كرد كە توندوتیژیی بەرامبەر كراوە و لە ماڵەوە دەركراوە "لەماوەی ئەو چەند رۆژەدا هونەرمەندێكی شاری سلێمانی كە شەوێك لە كاری شانۆیی بووە، تەنیا لەبەرئەوەی درەنگ گەڕاوەتەوە ماڵەوە دەرگایان لێ نەكردووەتەوە و ئەویش بە ناچاری لە هۆتێل خەوتووە".
زۆر لەو كەسانەی دەردەكرێن، داوا لە رێخراوەكەی بورهان دەكەن شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین بكات، بەڵام ئەوان ئێستا ناتوانن "پێشتر سەرمایەداران پارەی شوێنیان بۆ دابین دەكردین، بەڵام ئێستا ئێمەش گرفتی داراییمان هەیە".
پیاوانیش سكاڵا تۆمار دەكەن
رائید هیوا كەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بە (رووداو)ی راگەیاند، پیاوانیش هاوشێوەی ژنان سكاڵا تۆمار دەكەن كە لەلایەن ژن و كەسوكاری ژنەكانیانەوە توندوتیژی و سووكایەتییان بەرامبەر دەكرێت، یاخود لە ماڵ دەركراون، بەڵام بە گشتی توندوتیژی بەرامبەر ژنان زیاترە.
شیلان حەمەنووری، توێژەری كۆمەڵایەتی و راهێنەری جێندەری ئامارەكەی یەكێتی پیاوانی بەلاوە سەیرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گوتی "پێموانییە ئەو توندوتیژییانە لەبەر رەگەزی بێت، بەڵكو زیاتر دەچێتە چوارچێوەی كێشەی خێزانییەوە، لە كاتێكدا زۆر جار ژنان لە بڕیاردان و لە هەموو كایەكانی دیكەی كۆمەڵگە بێبەش دەكرێن".
ئەو توێژەرە لە ئەزموونی كاری خۆیەوە باسی ئەو توندوتیژییانەی كرد كە ژنان دەیكەن و گوتی "ژن هەبووە خۆی ماڵی دروستكردووە، بەڵام مێردەكەی ناپاكیی بەرامبەر كردووە و ئەویش بەناچاری دەریكردووە، یاخود پیاو هەبووە كە بەهەموو شێوەیەك خێزانەكەی چەوساندووەتەوە و دواتریش ژن و منداڵەكانی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئەو پیاوە بە كەڵكی پێكەوە ژیان نایەت".