سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رووداوی گوت، کۆتایی ئەم هەفتەیە محەممەد شیاع سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
 
رووداو زانیویەتی، سەردانەکەی سوودانی رۆژی چوارشەممەیە و ئامانج لێی، هاندانی لایەنەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان.
 
یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی سەردانی سوودانی، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە. 
 
دوایین سەردانی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان، لە 9ـی تشرینی دووەمی 2023 بوو. دواى وەرگرتنى پۆستى سەرۆکوەزیران، محەممەد شیاع سوودانى سێ جار سەردانى هەرێمى کوردستانی کردووە.