خوێندنی باڵا بۆ رووداو: لە هیچ زانکۆیەکی تایبەت کۆلێژی پزیشکی گشتی نییە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، لە هیچ زانکۆیەکی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کۆلێژی پزیشکیی گشتی نییە، چونکە کردنەوەی ئەو کۆلێژە پێویستی بە هەمواری یاسایە.
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کەسوکاری خوێندکاران ئاگار دەکەنەوە لەوەی بەپێی یاسای ژمارە 2ـی ساڵی 2013، (یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان مادەی پێنجەم - بەشی شەشەم - خاڵی سێیەم)، هیچ زانکۆیەکی تایبەت لە هەرێمی کوردستان (کۆلێژی پزیشکی گشتی) نییە.
بەگوتەی وەزیری خوێندنی باڵا، کردنەوەی هەر کۆلێژێکی پزیشکی، پێویستی بە هەمواری یاسایە.
وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: "بەپێویستى دەزانین قوتابیان و خوێندکاران ئاگاداربکەینەوە، سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مۆڵەتیان پێدراوە، (کۆلێژى پزیشکى گشتى)یان نییە".