تەرمی گەنجێک لە تەقتەق دۆزرایەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
تەرمی گەنجێک لە سنووری ناحیەی تەقتەق لە پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە کە شوێنەواری دوو گولـلە بە جەستەوەیەتی.
 
هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت، تەرمەکە دوو گولـلەی پێوە بوو و رەوانەی دادپزیشکیان کرد و دوای رێکارە یاساییەکان رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.
 
ئەو کەسە ناوی بڕیار رەمەزان، تەمەنی 33 ساڵ و دانیشتووی قەزای تەقتەق بووە؛ تەرمەکەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی کانی رەش لە سنووری ناحیەی تەقتەق لە قەزای کۆیە دۆزرایەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، گەنجەکە لە لەلایەن کەسێکی دیکەوە کوژراوە.