رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی هاونیشتمانییەک لە جەنگەڵەکانی فەرەنسا، هاونیشتمانییەکیان دەستگیرکردووە. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە وەکو 'قاچاخاچی' ناوی دەهێندرێت و 'بۆ پارە تاوانەکەی' کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، "دوای ئهوهی له 24-02-2023 هاووڵاتییهكی كورد به ناوی ههڵكهوت ئهحمهد مارف، لهدایكبووی 1989 له جهنگهڵهكانی وڵاتی فەرەنسا كوژرا، دواتر كهسوكارهكهی سكاڵای یاساییان دژی تۆمهتبار (ر. ح. ح.) لهدایكبووی 1985 تۆماركرد."
پۆلیس دەڵێت، دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان، تۆمەتبارەکە لە قەزای زاخۆ دەستگیرکراوە و دواتر رادەستی پۆلیسی سلێمانی کراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "تۆمەتبارەکە بە قاچاخچی ناوی دەهێندرێت، کاتی خۆی لە فەرەنسا ویستوویەتی پارە لەو گەنجە وەربگرێت، کە زانیویەتی پارەی پێیە، ئەویش پێی نەداوە، لە ئەنجامدا بە دوو گولـلە کوشتوویەتی".
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، برایەکی کوژرا و دوو بۆ سێ کەسی دیکە وەکو شاهیدی رووداوەکە دژی تۆمەتبار، گوتەیان لێ وەرگیراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە بهپێی ماددهی 406 له یاسای سزادانی عێراقی له نووسینگهی نههێشتنی تاوانی كوشتن لە سلێمانی راگیراوه و لێكۆڵینهوەی لەگەڵدا دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ